کەشناسی: باران و بەفر بەردەوام دەبێ

لە کەرکوک زۆرترین و لە بامەڕنێ و حاجی ئۆمەران کەمترین باران باریوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا، لە کەرکوک 9.2 ملیم باران باریوە کە زۆرترین بڕی باران بارین بووە، هەروەها لە حاجی ئۆمەران و بامەڕنێ بە بڕی 0.2 ملیم باران باریوە کە کەمترین بووە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینى دەکرێ باران بارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان، بە شێوەى نمە باران و بارانى مام ناوەند تا سبەى بەرەبەیانى رۆژی شەممە.

لە بارەی بەفر بارین، لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێ، بەفر لە زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت وە لە هەندێ ناوچەش ئەگەرى بارینى بەفر و بارانى تێکەڵە هەیە و پلەکانى گەرماش زیاتر دادەبەزێت.

ئەمەش بارانى 12 کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمە:
هەولێر 7.2 ملم
شەمامک 7.6 ملم
پیرمام 5.4 ملم
سلێمانى 8.6 ملم
چەمچەماڵ 7.5 ملم
دهۆک 1.4 ملم
زاخۆ 2.3 ملم
ئاکرێ 2.8 ملم
بامەرنێ 0.2 ملم
بارزان 0.4 ملم
بازیان 9.2 ملم
دەربەندیخان 5.6 ملم
حاجى ئۆمەران 0.2 ملم
هەڵەبجە 3.6 ملم
هەڵشۆ 0.4 ملم
کەلار 5.4 ملم
خەبات 7.2 ملم
مانگیش 0.4 ملم
مەیدان 7.2 ملم
سۆران 0.8 ملم
پێنجوێن 5.2 ملم
قەڵادزێ 1.0 ملم
کەرکووک 9.2 ملم
دووز 5.8 ملم
خانەقین 4.0 ملم

چەند گەشتیارێک لە وێزەی باڵەکایەتی لە ناو بەفر گیریان ...

چەند گەشتیارێک لە وێزەی باڵەکایەتی لە ناو بەفر گیریان خواردووە