بەرگری شارستانی بە رێگەوەن بۆ رزگار کردنیان

چەند گەشتیارێک لە وێزەی باڵەکایەتی لە ناو بەفر گیریان خواردووە

964+

ئاکام غەفور-سۆران

کەمێک پێش ئێستا بەرگری شارستانی سۆران ئاگادار کراوەتەوە، کە چەند گەشتیارێک لە ناو بەفر لە وێزەی باڵەکایەتی گیریان خواردووە.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ 964 وتی، ”دوو تیم لە بنکەی بەرگری شارستانی چۆمان دەرچوون بۆ رزگار کردنی ئەو گەشتیارانە، کە بەهۆی بەفر و بەستەڵەک لە گوندی وێزە گیریان خواردووە”.

وتیشی، نازانین تا ئێستا تیمەکانمان گەیشتوونەتە لای ئەو گەشتیارانە یان هەر لە رێگان، چونکە لە شوێنەکە هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت کار ناکەن.

بەپێی وتەی بەرگری شارستانی، ئەو گەشتیارانە سێ گەنجن، بەڵام تاکو ئێستا دڵنیان نین و ئەوەی هەیە زانیاری سەرەتاییە.

ئەمە دووەمین حالەتی گیر خواردنی هاوڵاتییانە لە ماوەی یەک هەفتەدا لە هەمان شوێن، هەشت رۆژ پێش ئێستا لە 14.12.2024 خێزانێکی عەرەب، کە ژن و مێردێک بوون، بەهۆی بەفر و بەستەڵەک پاتری ئۆتۆمبێلەکەیان مردبوو لە رێگا گیریان خواردبوو، لە لایان تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆرانەوە دوای چەند کاتژمێرێک رزگار کران.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

خێزانێکی عەرەب لە وێزەی باڵەکایەتی  گیریان خواردوە

خێزانێکی عەرەب لە وێزەی باڵەکایەتی  گیریان خواردوە