پەلەوەر هەبووە نرخەکەی گەیشتووەتە 100 هەزار دۆلار

فیستیڤاڵی پەلەوەری جوان لە هەولێر بەڕێوەچوو

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئەمڕۆ هەینی 20.12.2024، فێستیڤاڵی پەلەوەری جوانی کردەوە و تیایدا چەندین جۆری پەلەوەری دەگمەن و جیاوازی نماییش کرد.

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی وت، ئەم فێستیڤاڵە سالانە لە ساری هەولێر ئەنجام دەدرێت، ئەو باڵندە و پەلەوەرانەی تیادا نماییش دەکرێت، کە جۆرەکانییان دەگمەنە و بەرەو لەناوچوون دەچن لە جیهاندا و بەخێوکردن و چاودیری کردنییان زۆری دەوێت.

وتیشی، ئەو پەلەوەرانەی کە لە فێستیڤالەکەدا نمایش کراون زیاتر لە جۆرەکانی مریشک، کەڵەشێر، مراوی و قاز و پەلەوەرە ماڵییەکان بوون، کڕین و فرۆشتنی باشییان پێوەکرا و پەلەوەری تیادا بووە نرخەکەی لە نێوان 10 هەزار بۆ 100 هەزار دۆلاردابووە.

باسی لەوەشکردن، کە لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان، هاوڵاتییەکی زۆر سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، ئامانجیش لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکە، زیاتر نمایش کردن و ناساندنی ئەو پەلەوەرە جیاوازانەیە کە دەگمەنن لە کوردستان و جیهاندا لە هەمانکاتیشدا پەرەیان پێبدرێت.

ئەو مریشکەی سێ ساڵە یەکەمە سێ نەوەی خستووەتەوە

ئەو مریشکەی سێ ساڵە یەکەمە سێ نەوەی خستووەتەوە