قایمقامیەتی چەمچەماڵ
خەمتان نەبێت پشووی فەرمیش بێت موچەکانتان وەردەگرن
964+
ژێوار خدر
بانکەکانی چەمچەماڵ گوێ بە پشوو نادەن و رۆژی شەممەش کە پشووی فەرمییە، دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران ناوەستێت و فەرمانبەران دەتوانن بچن موچەکانییان وەربگرن.
قایمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ ئەمڕۆ بێنجشەممە 19.12.2024 رایگەیاند، رۆژی شەممە لە هەردوو بانکی چەمچەماڵ و چەرموو، موچەی فەرمانبەران دابەش دەکرێت و کارمەندانی بانکەکان پشوو وەرناگرن.
دەشڵێت، بانکی چەمچەماڵ رۆژی شەممە 21.12.2024 ئەم موچانەی لێ دابەش دەکرێت، شەهیدان، خانەنشین مەدەنی، خانەنشینی پێشمەرگەی دێرین، ئەیلول و خاوەن پێداویستی تایبەت – مەدەنی.
بانکی چەرمووش بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەم موچانەی لێ دابەش دەکرێت، پەروەردەی کەرکوک، رەگەزنامە، هاتوچۆ، پۆلیسی دارستان، دارستانی قەرەهەنجیر و پۆلیسی کارەبای چەمچەماڵ.