عەمید ئاری رۆشت، عەمید پشتیوان هات

ئەفسەرێکی نوێ کرایە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی

964+

ئەحمەد مستەفا

گۆڕانکارى لە پۆستى بەڕێوەبەرى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى کرا، لە جێگەی عەمید ئاری رەئوف، عەمید پشتیوان تەها کرا بە کەسی یەکەمی بەڕێوەبەرایەتییەکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.12.2024، بەڕێوەبەرایەتییەکە میوانداری لە بەڕێوەبەری تازە و کۆن کرد و لایەنە ئیدارییەکانی پارێزگاکەش ئامادە بوون.

پۆلیسی دارستان لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە بەشداری چەندین کەسایەتى حکومى لە پۆستە ئیدارییەکانى پارێزگاى سلێمانى و ژمارەیەکى زۆر لە ئەفسەران و کارمەندان لە مەراسیمێکدا گۆڕانکارى لە پۆستى بەڕێوەبەرى بەرێوەبەرایەتیمان کراوە.

ئەوەش باسکراوە، لە مەراسیمەدا، دەسختخۆشی لە عەمید ئارى رەئوف، کرا کە لەماوەى کارکردنى وەک بەڕێوەبەر بە دڵسۆزى ئەرکەکانى جێ بەجێکردوە، هەروەک عەمید پشتیوان تەها، وەک بەڕێوەبەرى نوێى بەڕێوەبەرایەتیمان ناسێندراوە.