بیره‌ ئاوه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر  پاك و سه‌لامه‌تن

“له‌كاتى دیاریكراودا كلۆر بۆ بیره‌كان به‌كارنه‌هێندرێت لێپرسینه‌وه‌ ده‌كه‌ین”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌ولێر تیمێكی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى ده‌وروبه‌ر هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌سه‌ر بیره‌ ئاوه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێن و كلۆر به‌سه‌ر بیره‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌شیان ده‌ڵێت، له‌كاتى خۆیدا كلۆره‌كه‌ به‌كار نه‌هێنن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

دوایین سه‌ردانى تیمه‌كان بۆ ژماره‌یه‌ك بیرى قه‌زاى قوشته‌په‌ و ناحیه‌كانى شەمامک، بالیسان، خەبات، مەخمور و كه‌ورگۆسك بوو دواى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بیره‌كان سمپڵى ئاوى ئه‌م بیرانه‌شیان وه‌رگرتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پشكنینه‌كانى كیمیایی و بایلۆجیان بۆ بكرێت.

رێزان سه‌عدى، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر بۆ 964 دووپاتیده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ جۆره‌ پیسبونێك له‌ ئاوى بیره‌كاندا نییه‌ و ئه‌و پشكگنینانه‌ش كگه‌ ده‌كرێت بۆ زیاتر سه‌لامه‌تى هاوڵاتیان و به‌دواداچوونی خۆیانه‌ بۆ به‌كارهێنانى كلۆر له‌ بیره‌كاندا.

وتیشی “بیره‌كانى ناو سه‌نته‌رى هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام بیره‌كانى ده‌وروبه‌ر كه‌ ئێمه‌ سه‌رپه‌رشتى و چاودێریان ده‌كه‌ین هه‌موویان پاك و سه‌لامه‌تن”.

باسی له‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م به‌رپرسانى فه‌رمانگه‌ى ئاو و كارپێكه‌رى بیره‌كان و سه‌رپه‌رشتیارانی بیره‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كلۆره‌ى پێیان ده‌درێت پێویسته‌ له‌كاتى ددیاریكراوى خۆیدا بۆ بیره‌كان به‌كاریبهێن، هه‌ر دواكه‌وتنێك له‌وه‌ هه‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

بیره‌ ئاوه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ته‌ندروست ده‌...

بیره‌ ئاوه‌كانى ده‌وروبه‌رى هه‌ولێر ته‌ندروست ده‌كرێن