برینداریش هەیە
لە ئاکرێ شەڕەتەقە روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
شەڕەتەقە لە گەڕەکی ئازادی لە ئاکرێ رویداوە و کەسێک بە گوللە کوژراوە و چەند کەسیش بریندار بوون.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.18 شەڕەتەقە لە نێوان دوو خانەوادە کە کەسوکار و خزمی یەکترن روویداوە و کوژراو و بریندار هەیە.
نێچیرڤان فەخرەدین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، بەهۆی شەڕەتەقە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ کوژراوە و تەرمەکەی لەپزیشکی دادی ئاکرێیە و پشکنینی بۆ دەکرێت.
وتیشی، تا ئێستا نازانرێت چەند کەس بریندارن و چاوەڕێی بریندارەکانین.
پێداچوونەوە: توانا نەقی