بە زۆرینەی دەنگ

پەرلەمانی سویسرا تاوانەکانی داع*ش دژی کوردانی ئێزیدی بە جینۆساید ناساند

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی وڵاتی سویسرا بە زۆرینەی دەنگ تاوانەکانی داع*ش دژی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند.

بە زۆرینەی دەنگ لە سوسیرا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بە جینۆساید ناسێنرا و زۆرینەی پەرلەمانتارەکانی پارتە جیاوازەکان دەنگیان بە بەڵی داوە.

گوهدار قایدی بەرپرسی نوسینگەی ئێزیدییەکان لە ئەڵمانیا بە 964+ـی راگەیاند، 105 پەرلەمانتاری سویسری دەنگیان بە بەڵێ داوە بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەو تاوانەی کە ساڵی 2014 بەرامبەر ئێزیدیەکان ئەنجامدرا و لە بەرامبەریشدا 61 پەرلەمانتار دەنگیان بە نەخێر داوە و لەگەڵیدا نەبوون.

وتیشی، ساڵی پار لە پەرلەمانی ئەڵمانیا تاوانی سەر ئێزیدیەکان بە جینۆساید ناسێنرا و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 12 وەڵات ئەو پرسەی یەکلا کردووەتەوە و ئەو تاوانەی بە جینۆساید ناساندووە.

لە هێرشی داعش بۆ سەر ئێزیدییەکەن لە شنگال لە ساڵی 2014 ئێزیدییەکان، زیاتر لە شەش هەزار کەس رفێندران و تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار کەسیان گەڕێندراونەتەوە و ئەوانی دیکە بێسەروشوێنن، هەروەها چەندین خێزان ئاوارە بوون.

ئەمرۆ جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە ئەڵمانیا یەکلا دەبێتەو...

ئەمرۆ جینۆسایدی ئێزیدییەکان لە ئەڵمانیا یەکلا دەبێتەوە