"ده‌ڵێن پاره‌یان سپیكردووه‌ته‌وه‌"

حەوت کۆمپانیای بازرگانی زاخۆ له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌ لیستى بلۆككراوه‌كاندان

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بانکی ناوەندی عێراق لیستێکى بڵاوکردوەتەوە، ناوی 49 کۆمپانیای بازرگانی نێودەوڵەتی هێناوە كه‌ چیتر ناتوانن بازرگانی بکەن بە بیانوی ئەوەى پارەیان سپیکردوه‌ته‌وە و مۆڵەتی فەرمیشیان لە حکومەتی ناوەندی عێراقه‌وه‌ نییە.
حەوت لەو کۆمپانیانە لە زاخۆن و زۆربەیان هی کەرەستەی خۆڕاکن کە بازرگانی هه‌ناردەکردن و هاوردەکردن دەکەن، ئێستا كاره‌كانى ئه‌م حه‌وت كۆمپانیایه‌ وەستاوە و داوای چارەسەر دەکەن.
فاخیر نەزیر، خاوەن کۆمپانیایە و یەکێکە لەو بازرگانانە بە 964 وت، مۆڵەتى هەیە و ماوەیەکی زۆرە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە وڵاته‌ جیاجیاکانەوە دەکەن و هیچ کێشەیەکیان نەبوو، به‌ڵام نازانن هۆکاری ئەم بڕیارەى عێراق چییە.
وتیشی “به‌م بڕیاره‌ توشی زەرەر و زیانێکی زۆر دەبین و داوا دەکەین هەر چ زووە چاره‌سه‌رێک بدۆزرێتەوە و ئامادەین هەموو رێنماییەکان جێبەجێبکەین”.
لایخۆشییەوە، لەتیف رەشید سەرپەرشتیاری ژووری بازرگانی ئیداره‌ى زاخۆ بە 964 راگەیاند، بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی پێیان گه‌یشتووه‌، ئەم کۆمپانیانە پارەیان سپیکردوه‌ته‌وە و ئەوراقیان نافەرمین، دەتوانن له‌رێگه‌ى پارێزەركانیانه‌وه‌ رێنماییەکان جێبەجێبکەن ئەوکات دەتوانن بەرگریان لێبکەن و ناویان لە لیستە بلۆكکراوەکان دەربهێنین.
وتیشی “دڵنیام لەوەی دوای جێبەجێکردنی رێنماییەکانیش له‌لایه‌ن ئه‌م كۆمپانیایانه‌وه‌ بەشێوەیه‌کی کاتی به‌ بلۆكکراوى دەمێننه‌وه‌، دواتر مۆڵەتیان پێده‌درێت ئینجا بەشێوەیه‌کی ئاسایی دووبارە ده‌ست به‌ کاردەکەنه‌وه‌”.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

یه‌كه‌مین هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ له‌ ئیداره‌ى سه‌ر...

یه‌كه‌مین هۆتێلی پێنج ئه‌ستێره‌ له‌ ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرایه‌وه‌

زاخۆ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری زیندانی سیاسی و شەه...

زاخۆ یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری زیندانی سیاسی و شەهیدان دروستدەکات