باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ژمارەی مووچەخۆرانی کوردستانیش کەشف بوو
حکومەتی عێراق و پەرلەمانەکەی لەسەر موچەی خانەنشینان بەزمیانە
964+
ژوولی عەدنان
حکومەتی عێراق دەیەوێت موچەی خانەنشینان زیاد بکا و پەرلەمانی عێراقیش دەڵێ تەمەنی خانەنشینبوون زیاد بکەن، لەم نێوانەشدا ژمارەی راستەقینەی موچەخۆرانی کوردستان کەشف بوو.
حکومەتی عێراق داوای رێکخستنەوەی یاسای خانەنشینبوونی لە پەرلەمانی عێراقی کردووە و دەیەوێت موچەی کەمترینەکان لەگەڵ هەڵئاوسانی نرخی ئێستا بگونجێنێت و ژمارەی موچەخۆرانی کوردستانیان بە 700 هەزار کەس دیاری کرد.
پەرلەمانی عێراقیش لە بەرانبەردا هەوڵی گۆڕینی یاسای تەمەنی کەسی خانەنشینبوو بگۆڕێت لە 60ەوە بۆ 63 ساڵ.
موعین کازمی، پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت : ئەگەرێکی زۆر هەیە موچەی کەمترینەکان بەپێی بارودۆخی ژیانەکە بەرز بکرێتەوە، بەڵام پەرلەمان داوای کردووە ساڵەکانی خزمەتی زیاد بکرێت.
باسیشی لەوەش کرد کە کێشەی موچە لەگەڵ کوردستان کۆتایی هاتووە و ژمارەی تەواوی کارمەندان دەرکەوتووە 700 هەزار کەسن، ئەمەش دوای ئەوەی ناوی دووبارە و بندیوارەکانیان لێ دەرکردووە، بەمەشەوە ژمارەی موچەخۆرانی عێراق بە گشتی 4.2 ملیۆن کەسن.