تا درەنگ نەبووە بڕۆن مامەڵەکانتان بکەن

نزیکەی 300 پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆ دەکرێن

964+

شۆڕش قادری

نزیکەی 300 زەوی لە کەڕکی 750 مەتری شاری هەولێر تاپۆ دەکرێن و هاوڵاتیان دەتوانن بۆ مامەڵەکانیان سەردانی شارەوانی هەولێر بکەن.

کوردۆ شەعبان لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە 964ـی وت، “لەچوارچێوەی پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، 297 زەویی كارتی دیكە لە کەڕكی 750 مەتری وێنەی تۆماریان (تاپۆ) گەڕاونەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پۆستەرێکدا ژمارەی ئەو زەوی کارتانەیان بڵاوکردووەتەوە کە تاپۆ دەکرێن و داوا لە خاوەنەکانیان دەکەن، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان و تاپۆکردنی زەوییەکانیان، سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن.

پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندبووە، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێردا 95 هەزار زەویی كارت، هەبوون و تائێستاش نزیکەی 56 هەزاریان کراون بە سەنەد و تاپۆ کراون.

وێنەیەکی ژمارەی زەوییە کارتەکان کە بڕیارە تاپۆ بکرێن و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاوکراونەتەوە، لە خوارەوە:

نزیکەی 300 پارچە زەوی لە هەولێر تاپۆ دەکرێن

هه‌رچی (زەوی کارت)ی ھەولێر هه‌نه‌ دەکرێنە سەنەد

هه‌رچی (زەوی کارت)ی ھەولێر هه‌نه‌ دەکرێنە سەنەد

لە هەولێر.. خانووە زێدڕۆکان تاپۆ دەکرێن و زەوی کارتیش د...

لە هەولێر.. خانووە زێدڕۆکان تاپۆ دەکرێن و زەوی کارتیش دەکرێنە سەنەد