گرێبەست دەبن و مانگانە 300 هەزار دینار وەردەگرن

زیاتر لە حەوت هەزار کەس لە کەرکوک دادەمەزرێن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

زیاتر لە حەوت هەزار کەس بەشێوەی گرێبەست لە کەرکوک دادەمەزرێن و مانگانە 300 هەزار دینار وەردەگرن، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش دەڵێت، چاودێری شێوازی دامەزراندنەکە دەکەن و مافی هیچ نەتەوەیەک نافەوتێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 16.12.2024 رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک لە میانەی کردنەوەی قوتابخانەی جوتیارە سورـی نێودەڵەتی رایگەیاند، “سبەینێ سێشەممە دەرگای دامەزراندن بۆ زیاتر لە حەوت هەزار کەس لەرێگەی لینکی ئەلیکترۆنیەوە رادەگەیندرێت و بە هاوبەشی، لە نێوان نەتەوەکان دابەش دەکرێت”.

رەعد ساڵح جبوری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی وت، “بەپێی یاسای ژمارە 66ـی دامەزراندن لە بودجەی ساڵی 2023 و 2024 و 2025، دەبێت 150 هەزار کەس دابمەزرێن، لەو رێژەیە شاری کەرکوک حەوت هەزار و 403 کەسی بەردەکەوێت”.

وتیشی، دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەست دەبێت بە موچەی 300 هەزار دینار بۆ مانگێک و دابەشی سەر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حکومییەکان دەکرێت بەپێی پێویستی جۆری بڕوانامەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی خاوەن بڕوانامەی زانستین، هەلی زیاتریان لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە دەبێت، رەعد دەشڵێت، “ئێمە رۆڵمان تەنها چاودێریکردنی دامەزراندنەکە دەبێت و مافی هیچ نەتەوەیەک نافەوتێت”.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکوک و كوردستان داوای د...

دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی کەرکوک و كوردستان داوای دامەزراندن دەکەن

هەلی دامەزراندن راگەیاندرا و کەرکوک ناگرێتەوە

هەلی دامەزراندن راگەیاندرا و کەرکوک ناگرێتەوە