"هەوڵدەدەین سبه‌ی ئاو دابەشبکرێت"
نه‌بوونى كاره‌با سستمى دابه‌شكردنى ئاوى له قەڵادزێ راگرتووه
964+
محەمەد عەلی – قەڵادزێ
نەبوونی کارەبای نیشتیمانی بۆ ماوەیەکی زۆر گرفتی بۆ پڕۆژەی ئاوی خاس دروستکرووە و به‌ڕێوه‌به‌ریش ده‌ڵێت جارێ ناتوانن ئاو بۆ قه‌ڵادزێ دابه‌ش بكه‌ن.
به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌با، کۆمپیوتەرەکانی پڕۆژەکە کارناکەن و سیستەمی پڕۆژەکە لەکار کەوتووە.
مارف مه‌حمود، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاوی خاس لە قەڵادزێ، بە 964ـی وت، بە درێژایی ئەمشەو کارەبای نیشتیمانیان نەبووە ئه‌مه‌ش گرفتى لە سیستەمی کارپێکردنی پڕۆژەکەدا دروستكردووە، بۆیه ناتوانن ئەمڕۆ ئاو دابەشبکەن.
وتیشی “پەیوەندیمان بەشی دابەشکردنی کارەبای قەڵادزێوە کردووە، دەڵێن کارەبا لەهەموو قەڵادزێ دا نیەو لە مەرکەزەوە کوژاوەتەوە”.
روونیشیکردەوە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ سبەینێ دەست بە دابەشکردنی ئاو بکەنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پڕۆژه‌كه لە هەوڵی چارەسەری ئه‌م گرفتەدان، هه‌رچه‌نده خاوه‌ن موه‌لیده‌ى خۆیانن به‌ڵام به‌هۆى پێویستى گازێكی زۆر ناتوانن به‌كاری بهێنن بۆ رێكخستنه‌وه‌ى سیستەمی پڕۆژەکە.
لایخۆشییه‌وه، عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای قەڵادزێ، بە 964ـی وت، گرفتى نه‌بوونى كاره‌با لە بەشی قەڵادزێدا نییە،به‌ڵكو لە وێستگەکانەوە دروستبووە، به‌ڵام ده‌ڵێت “تیمەکانی کارەبا لەهەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکە دان، هەوڵدەدەین چارەسەری بکەن و کارەبا بگەڕێنەوە.”
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن