کونەمشکیان لێ بووە بە قەیسەری
باندێک لە نەجەف بەجلی ژنانەوە دزی دەکەن
964+
ژوولی عەدنان
لە شاری نەجەف ماوەیەکە باندێک دەرکەوتووە دزی دەکەن بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە پیاون و جلی ژنانیان لەبەرە.
پۆلیسی نەجەفیش کون بە کون بەدوایانەوەیە و لیژنەیەکی ئەمنیان لەسەر پێکهێناوە، چونکە ماوەیەکە بەم تەکنیکە دزییان لە چەند ماڵێک کردووە و دوایین هەوڵێشیان ئەو دزییەیە کە لەڤیدیۆکە دیارە ، بەڵام خاوەن ماڵەکە راویان دەنێت و بۆیان ناچێتەسەر.
لایەنێکی ئەمنی بە 964 ـی وت ” ئەمڕۆ هەوڵێکی دزیکردن بە ئێمە راگەیاندرا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی نەجەف، ناوچەی کوفە، پۆلیسی کوفەس دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردنەوە و کەوتنە خۆیان بە زووترین کات دەستگیریان بکەن”.
فوڕات معمار یەکێکە لە دانیستووانی گەڕەکەکە بە 964ـی وت ” دەیەمین جارە ئەم جۆرە دزییە روودەدات، لەلایەن سەرۆکی شارەوانییەوە لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ بەدواداچوون لە مەسەلەکە، بەڕێوەبەری پۆلیسیس بەڵێنی ئەوەی داوە خۆی سەرپەرشتی کەیسەکە بکات”.
هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە ” بەڵام تا ئێستا نەکەوتوونەتە داوەکەوە” فوڕات معماڕ وای وت.