گرافیک؛ 964+
بۆ خوێندكارانى قه‌زاى ته‌قته‌قه
مامۆستایه‌ك بێ به‌رامبه‌ر خولێكى شیکردنەوەی گرامەرى ئینگلیزى بۆ پۆلی 12 ده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ته‌قته‌ق مامۆستایه‌كى زمانى ئینگلیزى ده‌ستپێشخه‌رى بۆ خوێندكارانى پۆلی 12ـى ئاماده‌یی كردووه، خولێكیان بۆ ده‌كاته‌وه بۆ شیكردنه‌وه‌ى گرامه‌رى ئه‌و زمانه لە مەنهەجی خوێندنەکەیان.
هه‌ڵۆ مه‌عسوم مامۆستاى زمانى ئینگلیزى به 964ـى وت، خوله‌كه بۆ هه‌ردوو به‌شی زانستى و وێژه‌ییه ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ هه‌موو خوێندكاره‌كان.
وتیشی “تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ى 40 خوێندكار په‌یوه‌ندیان كردووه و ناویان تۆمار كراوه بۆ به‌شداریكردنیان له خوله‌كه”.
مامۆستاكه، كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى ئینگلیزى له زانكۆى كۆیه ته‌واوكردووه و ئێستا له ناحیه‌ى سێگردكان مامۆستایه، ده‌یه‌وێت جگه له شیكردنه‌وه‌ى گرامه‌ر له مه‌نهه‌جى پۆلی 12 هه‌مانكات پرسیاره‌كانى وه‌زاریشیان بۆ روونبكاته‌وه.
پێشتریش ئه‌م خوله بێ به‌رامبه‌رانه‌ى به‌ڕێوه‌بردووه و بۆ ئه‌م خوله‌ى ئه‌مجاره‌شی دایناوه هه‌فتانه دوو رۆژ خوله‌كه به‌ڕێوه‌ببات .
بۆ بەشداریکردنى زیاتری خوێندكارانیش ئه‌م دوو ژماره موبایله‌ى داناوه بۆ په‌ویه‌ندیكردن:
07503931763
07728450029