تەقێنراوەتەوە
لە چوارتا گوللە هاوەنێک و نارنجۆکێک لە ماڵێکدا دۆزرایەوە
964+
ژوولی عەدنان
لە سنووری چوارتا و لە مەڵێکدا گولـلە هاوەنێک و نارجۆکێک دۆزرایەوە لە کاتێکدا سەرقاڵی نۆژەنکردنەوەی خانووەکەیان بوون.
راستەوخۆ ماڵەکە پەیوەندیان بە ژمارەی 182 ی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کردووە و ئەوانیش بەهانایانەوە هاتوون و تەقاندوویانەتەوە.
عهلى عهبدولڕهحمان، بهڕێوهبهرى گشتى كاروبارى مینى ههولێر به 964ـى وت، ” لە کاتی درووستکردنی خانووەکە نەزانراوە کە ئەو زەوییە مینی تێدایە بەڵام ئێستا کە سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە بوون ئەم گولـلە هاوەن و نارنجۆکە دەرکەوتوونەتەوە”.
باسی لەوەشکرد ” ماڵەکە راستەوخۆ پەیوەندییان بە ژمارە 182 ی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کردووە ئەوانیش چوون بە هانایانەوە”.
وتیشی ” لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەمان حاڵەت رووی داوە تەنانەت لە سۆران ماوەی پێشوو لەکاتی درووستکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی نیشتەجێبوون دەرکەوت کە زەوییەکەی کۆگای شاردنەوەی چەک و تەقەمەنی سەر بە رژێمی پێشوو بووە ، هەربۆیە پەیوەندیمان پێوەکرا و دەستبەجێ رووپێویمان بۆکرد”.
دەزگای گشتی کاروباری مین لە راگەیاندراوێکدا باسیان لەوە کردووە کە ئەو گولـلەهاوەنەی لە ماڵەکەی چوارتا دۆزراوەتەوە لە جۆری 82 ملم بووە و بە ئامادەبوونی دڵنیایی جۆری دەرەکی بردراوەتە شوێنێکی پارێزراو و چارەسەرکراوە.
تهنیا له سلێمانى، زیاتر لە 206 ملیۆن و 283 هەزار و 584 مەتر دووجا بەمین و تەقەمەنی پیسکراوە و لەو رووبەرە 100 ملیۆن و 844 هەزار و 217 مەتر دووجا پاککراوەتەوە و پێنج هەزار و 225 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەو هۆیەوە تۆمار کراون.