ژمارەیەک باڵیۆز ئاگادار کراونەتەوە

ناوەندی قەیرانەکانی هەرێم: بارودۆخی ئاوارەکان سەختە و بەغدا هاوکاریمان ناکات

964+

ژووری هەواڵ

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکانی هەرێم گلەیی خۆی گەیاندە ژماریەک باڵیۆز و نوێنەری باڵیۆزخانە لە عێراق و رایگەیاند، ئێستا ئێمە لە نیوەی وەرزی سەرماداین، بەڵام تا ئێستا حکومەتی عێراقی هیچ جۆرە هاوکارییەکی بۆ ئاوارەکان نەناردووە و بارودۆخی ئاوارەکان سەختە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بارگرانییەکی زۆری کەوتووەتە سەرشان.

ئەمڕۆ شەممە 14.12.2024، سروە رەسول، بەڕێوبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنڵاین لەگەڵ کۆمەڵێك لە باڵیۆز و نوێنەری باڵیۆزخانە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ئەم بابەتەیان لەبەرچاو بێت، کە هەرێمی کوردستان یەکێك بووە لەم شوێنانەی کە کاریگەری سەرەکی هەبووە لە رێگرتن لە کۆچ بۆ ئەوروپا و وڵاتانی تر، بە پێی ئەوەی کە ئاوارە و پەنابەران وەکو شوێنێك و پەناگەیەکی ئارام هەرێمی کوردستانیان هەڵبژاردووە.

هەرێمی کوردستان ملیۆنێك ئاوارە و پەنابەر لە خۆ دەگرێت و “ئەگەر وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانی نەکەن لەوانەیە وڵاتانی ئێوە ئەم شوێنەبن کە ئاوارە و پەنابەران بیری لێبکەنەوە”، سروە رەسول لە کۆبوونەوەکە وای وتووە.

لە بارەی هاوکاریکردنی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە، سروە رەسول وتویەتی، حکومەتی ئیتحادی وەکو یەك سەیری گەڕاوەکان ناکات، حکومەتی عێراق ئەو هاونیشتمانییانەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن، لە هاوکاری گەڕاوەکان بێبەش کردووە.

راشیگەیاندووە، چەندین جار نووسراویان بۆ بریکاری وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی عێراق کردووە کە “پێویستە حکومەتی ئیتحادی هاوکاریان بێت لە پێدانی پێشینە و قەرزی بچووك، هەروەها کۆمەڵێك بابەتی دیکە کە بۆ گەڕاوەکانی عێراقی دابین دەکات”.

زیاتر لە 110 ئاوارەی کەمپی دیبەگە بارگە و بنەیان تێکنا و ...

زیاتر لە 110 ئاوارەی کەمپی دیبەگە بارگە و بنەیان تێکنا و گەڕانەوە زێدی خۆیان