پارێزگاری هەولێر لە ئیستەنبوڵ بە كوردی قسە دەكات

“داوا دەكات كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانی و پارێزگارەكانی رۆژهەڵات لە هەولێر بكرێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر لە كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانی و پارێزگارەكان بۆ ئاشتی و هاوكاری لە ئیستەنبوڵ، بە كوردی قسەی كرد و داواشی كرد، كۆبوونەوەی داهاتوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بكرێت.

لە دوێنێوە كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانی و پارێزگارەكانی وڵاتانی رۆژهەڵات و باكووری ئەفریقا لە ئیستەنبوڵی توركیا دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ چەند كۆبوونەوەیەك هاتنە ئەنجامدان.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئێوارەدا پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو، كە بەشدارە، قسەی كرد و بە كوردییەكی هەولێریی خۆمانە بۆ بەشداربووان هاتەگۆ و سوپاسی سەرۆكی شارەوانیی ئیستەنبوڵی كرد كە ئەویان بانگهێشتكردووە.

هەروەها پێشنیاری كرد كۆبوونەوەكە بكرێتە ساڵی یەك دوو جار و هەروەها پێشنیاری ئەوەی كرد، كۆبوونەوەی داهاتوو، كە دەبێتە دووەم كۆبوونەوە، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بكرێت.

هەر لە قسەكانیدا، پارێزگاری هەولێر باسی لە شاری هەولێر و قەڵا كرد، كە شارێكی مێژوویی و قەڵایەكی دێرینی هەیە و تەمەنی نزیكەی شەش هەزار ساڵە.

كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانی و پارێزگارەكانی وڵاتانی رۆژهەڵات و باكووری ئەفریقا لە ئیستەنبوڵ، كە یەكەمجارە رێكدەخرێت، تا سبەی شەممە بەردەوام دەبێت و بە دەیان سەرۆك شارەوانی و پارێزگار تێیدا پشكدارن.

پارێزگاری هەولێر لە كۆبوونەوەكانی ئاشتی و هاوكاری پار...

پارێزگاری هەولێر لە كۆبوونەوەكانی ئاشتی و هاوكاری پارێزگارەكان بەشدارە