دوکانی دابەشکردنی بایەعی. فۆتۆ؛ خۆراکی هەولێر
وەزیری بارزگانیی عێراق
“خەمتان نەبێ بەلای کەمەوە ئازووقەی شەش مانگمان هەیە”
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزیری بازرگانیی عێراق دەڵێت، پێویست ناكات دڵەڕاوكێتان هەبێت و ئەوان مشوری ئەرزاق و ئازووقەیان خواردووە و بە لای كەم بۆ شەش مانگ خۆراكیان ئەمبار كردووە.
ئەسیر غورەیری ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024 بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتەكەی خۆراكی زۆری ئەمبار كردووە و پلانی ستراتیژی بۆ ئەم بابەتە هەیە.
ئاماژەی بەوەش كردووە، كاری یەكەمی وەزارەتەكەی دابینكردنی ئاسایشی خۆراكە، كە بە رای ئەو، لە ئاسایشی وڵات كەمتر نییە، لەمبارەیەوە وتی، “ئەمباری ستراتیژیمان لە كەلوپەلی خۆراك هەیە، بە تایبەتی لە گەنم، پێشتر خۆراكی ئەمباركراومان بۆ سێ مانگ هەبوو، بەڵام ئێستا بۆ شەش مانگ خۆراك لە كۆگاكان هەڵگیراون”.
“بەشەخۆراكی مانگانە و كەلوپەلی دیكەشمان بە شێوەیەكی تەواو و دڵنیا هەیە، ئەگەر بارێكی لەناكاویش روویدا بارودۆخی خۆراكمان دابین كردووە و پارێزراوە”، وەزیری بازرگانیی عێراق وادەڵێت.
ئاماژە بەوەش دەكات، وەزارەتەكەی سوورە لەسەر ئەوەی بازاڕ سەقامگیر بێت و رێگەنادەن بە هیچ جۆرێك نرخی كەلوپەل و خۆراك بەرزببێتەوە.
لەگەڵ ئەوەی مانگانە بەشەخۆراكی هاوڵاتیانی عێراق و هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، بەڵام نزیكەی هیچ مانگێك ئەو بەشە بە تەواوی دابەش ناكرێت كە بەپێی لیستی خۆراكەكان بڕیاردراوە هەموو مانگێك دابەش بكرێت، بەڵكو بەردەوام كەموكوڕی لە سەبەتەی خۆراكدا هەیە.
لە دوای رووداوەكانی سوریا جۆرێك لە ترس و دڵەڕاوكێ لە عێراق پەیدابووە و حكومەتی عێراقیش ترسی لەوە هەیە شەڕ و ئاژاوە و هێرشی چەكدارە توندڕەوەكان جارێكی دیكە روو لە وڵاتەكەی بكاتەوە، هاوڵاتیانیش یەكەم شت كە بیر لە دابینكردن و مسۆگەربوونی بكەنەوە، بابەتی خۆراك و كەلوپەلی پێویستە.
وەزارەتی بازرگانی بۆ بایەعییەکە پشت بە سەرژمێریی گشتی دەبەستێت
دابەشکردنی خۆراک
"کەسێکیش برینداربوو"
لە بەحرکە موەلیدەیەک کارەساتی نایەوە؛ بارهەڵگرێک و چەند خانوویەکی سووتاند
41 هەزار تۆن هاتووە
بایەعییەکەی ئەمجارە برنجەکەی تایلەندییە
بڕینەکە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
بازرگانی عێراق؛ بایەعی تایبەتە بە هەژاران نەک خواپێداوان
وەزارەتی بازرگانیی عێراق