رووداوی هاتوچۆ لە رێگەی كەركوک

خوێندکارێکی کۆلێژی سەربازی گیانی لەدەست دا و سێی دیکەش بریندار بوون

964+
کاروان ساڵحی- کەرکوک

بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان کەرکوک – تکریت، خوێندکارێک گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024 چوار خوێندکاری خولی 113 کۆلێژی سەربازی عیراق، کە خەڵکی پارێزگای موسڵن، لە کاتی رۆیشتنیان بۆ بەغدا لە رێگای نێوان کەرکوک بۆ تکریت و بە دیاریکراوی لە نزیک ناحیەی رەشادی سەر بە قەزای داقووق، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەست دا و سێ دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

ئەحمەد عەتییە، شۆفێری ئەمبۆلانس بە 964ـی وت، رووداوەکە بەهۆی خێرایی لێخوڕینەوە بووە، یەکێک لە تایەکانی ئۆتۆمبێلەكە تەقیوە و بە هۆیەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بە جۆرێك تێكشكاوە، كە ئۆتۆمبێلەکە بووەتە دوو لەت، هەریەکێکیان لەسەر سایدێکی شەقامەکە کەوتووە و سەرجەمیان رەوانە نەخۆشخانەی ناحیەکە کران.

وتیشی، باری تەندروستی بریندارەكانیش ناجێگرە و رەوشیان باش نییە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 32ـی ...

لە سێ رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و 32ـی دیکەش برینداربوون