پەرواز حسێن
“ئەوانەی قسەیان پێ وتووم داوای لێخۆشبوون لە خوا بکەن”
964+
پەری ساڵح
پەرواز حسێن توڕەیە و بڕیاریداوە بە فیلمێکی دیکۆمێنتاری وەڵامی خەڵک بداتەوە و دەشڵێت، قژم نا پێست و نینۆکی دەست و قاچم هەڵوەرین.
پەرواز حسێن دوای گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا و تێپەڕاندنی نەخۆشیەکەی، رووبەرووی قسەوباسی سۆشیال میدیا و خەڵکی بوویەوە و بەشێکیان دەیانووت، بۆچی قژی هەڵنوەریوە و هیچ پێوەی دیارنیە کە نەخۆش بووە.
پەرواز لە وەڵامی هەموو ئەو قسانە دەڵێت، کە فیلمە دیکۆمێنتاریەکەتان بینی و راستییەکانتان زانی، ئەوانەی قسەیان پێ وتووم، دەبێت داوای لێخۆشبوون لە خودا بکەن، ئازاری ئێسک و رۆحت هەست پێناکەن، بیریان لای سەروقژمە، نازانن من پێستی دەست و قاچ و نینۆکەکانم زۆر بە خراپی هەڵوەرین”.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “تێدەپەڕێت ناوی فیلمەکەیە و هەر لە سەرەتاکانی تووشبوونم بە نەخۆشیەکە و پشکنین و قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەر لەناو فیلمەکەدا دەگێڕمەوە، بەشێک لە ڤیدیۆکان لەناو نەخۆشخانە تۆمارکراون، نیشاندانی چەندین رووداو بابەت و بەسەرهاتی شێرپەنجەی کۆڵۆنە “.
فیلمەکە لە دەرهێنانی رێگا بەرزنجیە، چیرۆک و رووداوەکان لەناو نەخۆشخانە و دەرەوەی نەخۆشخانە لەناو فیلمەکە باس دەکات، بەشێکی بە مۆبایل وێنەگیراوە و بەمزوانە لە چەناڵ یوتوبەکەی خۆی بڵاویدەکاتەوە.