دوای کەمتر لە 48 کاتژمێر
بکوژی ئەو تەرمەی لە سلێمانی لەناو ئۆتۆمبێلدا دۆزرایەوە دەستگیرکرا
964+
ژێوار خدر
ئاسایشی سلێمانی بکوژی ئەو هاوڵاتییەیان دەستگیرکرد کە دوو رۆژ لەمەوپێش لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 13.12.2024 رایگەیاند، “لەدوای دۆزینەوە تەرمی ئەو کەسە لە بەرواری 11.12.2024، دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و توانیویانە شوێنی تۆمەتبارەکان دەستنیشان بکەن، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێر دوو تۆمەتباریان لە سلێمانی دەستگیرکردووە کە تەمەنی یەکێکیان، کە بکوژەکەیە 22 ساڵ و ئەوەی دیکەشیان کە هاوکاری بکوژەکەیە 31 ساڵە.
دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیانداناوە دەرکەوتووە کە، تۆمەتباری سەرەکی بە دەمانچە و بە چوار فیشەک لە نزیک گوندی گڵەزەردەهاوڵاتییەکەی کوشتووە و دواتریش تەرمەکەی کردووەتە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکە و لەسەر رێگای سلێمانی – عەربەت ئۆتۆمبێلەکەیان جێهێشتووە و هەڵهاتوون.
روونیشێکردووەتەوە، ئێستا تۆمەتباران بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقت دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.