کێ کردی؟
پردەکەی نێوان هەردوو بەرەی دێرەزوور تەقێندرایەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کۆماس شەهبازی، چالاکوانی دیاری نزیک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، “راستەوخۆ تەقاندنەوەی پردی نێوان هەردوو بەرەی شاری دێرەزوور دەخاتە ئەستۆی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا”.
تەقاندنەوەی پردەکە، بووە بەهۆی دابڕانی بەشێکی گروپە چەکدارەکان لە شەڕڤانانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”، قسەی جیاوازی بە دوا هاتووە، هەندێک میدیای ئاڕاستەکراو دەڵێن، هەسەدە ئەو کارەی کردووە.
بەڵام، ئەو چالاکوانە ئەو هێرشەی ئەمریکا لە دەرەوەی هێرشەکانی چەکدارانی داعش، وەک هەنگاوێکی دژ بەو هێزە چەکدارانەی کە دەیانویست لەو پردەوە هێرش بکەنە سەر شەڕڤانانی هەسەدە لە قەڵەم داوە.
ئەوە لە کاتێکدا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” شەوی رابردوو بە کەناڵی ڕۆناهی وت، لەگەڵ هەیئەی تەحریری شام، لەبارەی دێرەزوور و حەلەب رێککەوتنیان هەیە و لەو چوارچێوەیە دێرەزوورمان رادەستی تەحریر شام کرد.
دێرەزوور دەکەوێتە کەناری رووباری فورات بە دووری 450 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژھەڵاتی دیمەشقی پایتەختەوە. لە سەرژمێری ساڵی 2018دا ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 271 ھەزار و 800 کەس بووە.