دیمەنێک تابلۆی چوونە ناو داقوق نیشان دەدات _ وێنە: 964
لە داقوق
پەیامنێرمان نامەیەکی نارد؛ لە بەردەم دەرمانخانەیەک تەقینەوە روویداوە
964+
کاروان ساڵحی
پەیامنێری 964 لە پارێزگای کەرکوک بە نامەیەک ئاگاداری کردین، لە پشتراستی کردووەتەوە، لە نزیک دەرمانخانەیەک لە قەزای داقوق بۆمبێکی چێندراو تەقیوەتەوە و ئێستا دەزگا ئەمنییەکان بەرەو شوێنی تەقینەوەکە دەچن.
نوێکردنەوە PM 11:30 خولەک؛
دەرکەوت بۆمبەکە دەنگی بووە و لە نزیک ژمارەیەک گەنجی داقوق و لە نزیک دەرمانخانەی سەرمەد و دوکانێکی کەلوپەلی بیناسازی لە گەڕەکی خۆرز لە قەزای داقوق تەقیەوەتەوە.
تەقینەوەکە تەنیا زیانی مادی لێ کەوتووەتەوە، زیانی مادی بەر دوو ئۆتۆمبێل و دوکانێک کەوتووە.
رووداوەکە بە دیاری کراوی کاتژمێر 11:00ی ئەمشەو پێنجشەممە 12.12.2024 روویداوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی داقوق بە964ـی وت، لە گەڕەکی خۆرز ژمارەیەک گەنج شەوانە لە بەردەم دوکانی دەرمانخانەیەک و دوکانێکی کەلوپەلی بیناسازی کۆدەبنەوە یاری دۆمینە دەکەن، لەلایەن کەسانی نەناسراوە لەنزیک ئۆتۆمبێلەکانیان بۆمبەکە تەقێندراوەتەوە.
وتیشی، زیان بەر دوو ئۆتۆمبێل و یەکێک لەدوکانەکان کەوتووە. سەرچاوەکەی 964 وتیشی، لە ئێستادا هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکار و تۆمەتباری تەقینەوەکە.