پارە و کەلوپەل وەردەگرن

وەزعەکە بوویەوە بە کەمپین؛ سلێمانی و کەرکوک خەمی رۆژئاوایانە

+964

ژووری هەواڵ

بەشێک لە کەسایەتی، چالاکوان و هونەرمەندان لە شاری سلێمانی، کەمپینێکیان بۆ کۆکردنەوەى هاوکاریی بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیاند.

سەفوەت رەشید، سەرپەرشتیاری کەمپینەکە لە کاتی راگەیاندنیدا بانگەوازی ئاڕاستەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد تاوەکو کار بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی سێمێلکا بکەن بۆ ئەوەى هاوکارییە مرۆییەکانى لێوە بگوازرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.12.2024 کەمپینەکە دەستی پێکردووە، شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەکی دارایی و کەلوپەلەکان لە سلێمانی دەکەوێتە هەریەک لە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، رێکخراویی ئازادبوون و لەبەردەم باخی گشتی. بڕیاریشە لە رۆژانی داهاتوودا لەشارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان کۆمەک کۆبکرێتەوە.

هاوکات لە کەرکوک، لەلایەن ژمارەیەک گرووپ و رێکخراو و کەسایەتیی رۆشنبیر و چالاکوانی شارەکەوە کەمپینى کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ هاونیشتمانییان رۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا.

وەک نەریتێک وایە، لە باکوور یان رۆژئاوا رووداوی جەنگ یان سروشتی رووبدەن، پارچەکانی دیکە کوردستان کۆمەکیان بۆ کۆدەکەنەوە، کورد وەک نەتەوە مێژوویەکی دووبارەی لەگەڵ ئەو کەمپین و کۆکردنەوەی کۆمەکانە هەیە.

گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیمەشق کەی دەستپێ...

گەشتەکانی نێوان فڕۆکەخانەی هەولێر و دیمەشق کەی دەستپێدەکەنەوە؟