پێش 2025 تەواو دەکرێ

جەرد کردنەکەی وەزارەتی داد کۆگاکانیش دەگرێتەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، بڕیاری سەرژمێر بە وەزارەتی داد دەدات و دەڵێت، پرۆسەکە کۆگاکانیش دەگرێتەوە و دەبێت پێش کۆتایی ئەمساڵ کارەکان تەواو بکرێ.

وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵی دارایی 2024، پرۆسەی سەرژمێرکردن ئەنجام دەدات، لە گشتاندنێکدا داوا لە هەموو سەرۆکایەتی و بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی سەربە وەزارەتی داد کراوە کە هەموو هەبووەکان و کەلوپەلی ناو کۆگاکان جەرد بکەن.

لەو گشتاندنە داواکراوە پرۆسەی جەردکردنی گشت کۆگاکان پێش کۆتایی هاتنی ساڵی دارایی 2024 کۆتایی پێهێنرابێت، بۆ ئەو مەبەستە لیژنە پێک بهێنرێت و لە رۆژانی جەردکردنیشدا دەبێت پرۆسەی بردنە ژوورەوە و بردنە دەرەوەی هەبووەکان لە کۆگاکاندا رابگیرێت.

هەروەها پرۆسەی جەردکردنی خەزێنەی فەرمانگەکانیش دەگرێتەوە، بەپێی گشتاندنەکە، لەوەدا دەبێت ئەوە لەبەرچاوبگیرێت کە هەموو خەزێنەکان لە کۆتایی رۆژی 31.12.2024 بەتاڵ بکرێن، هەروەها دواین چەکی بەکارهاتووی 2024 تۆماربکرێت، دوا ژمارەی یاداشتی یەکلاکردنەوە، رێگە پێدان و وەرگرتن تۆماربکرێن، هەر ناتەواوویەکیش کە ئەگەر هەبوو، پێویستە تۆماربکرێت و بنووسرێت.

لەگەڵ بەغدا رێککەوتوین تا کۆتایى ئەمساڵ هەموو کێشە تەک...

لەگەڵ بەغدا رێککەوتوین تا کۆتایى ئەمساڵ هەموو کێشە تەکنیکییەکانى لیستى موچە چارەسەر بکەین

وەزارەتی دارایی: تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی...

وەزارەتی دارایی: تا کۆتایی ساڵ سەرجەم کێشە هونەریەکانی موچە چارەسەر دەبێت