به‌ (سووره‌ باڵداری رفێنەر) ناسراوه‌

جۆرێكی نوێى مێروو له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستى عێراق تۆماركرا

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ هه‌رێمی كوردستان جۆره‌ مێروویه‌كی نوێ له‌سه‌ر ئاستى عێراق بۆ یه‌كه‌مجار تۆمار كراوه‌، ئه‌م تۆمارکردنه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ كه‌ له‌ گۆڤارى ZOOTAXA بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

توێژنه‌وه‌كه‌، له‌ ژماره‌ 5543 له‌ رۆژى 2.12.2024 ئه‌م گۆڤاره‌ زانستییه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو توێژه‌ر سۆران ئه‌حمه‌د و سۆما مه‌جید تۆماركراوه‌.

سۆران ئه‌حمه‌د زینده‌وه‌رزان و یه‌كێك له‌ توێژه‌رانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی مێروو له‌ناوه‌ كوردییه‌كه‌ى به‌ (سووره‌ باڵداری رفێنەر) ناسراوه‌ و ناوه‌ زانستییه‌كه‌شی بریتییه‌ له‌ : Stiphrolamyra pleskei

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، كه‌ ئەم جۆرە مێرووه‌ راوکەرێکی سەرنجڕاکێشه‌ و لەکاتی فڕیندا نێچیرەکانیان بە ئاسمانەوە راودەکەن هاوشێوەی رفاندن، بۆیە ناوەکەشیان لەوەوە هاتووە. لە کوردستانیشدا چەند جۆرێکیان هەن و ئەم جۆرەیان رەنگی سوورە.

ده‌شڵێت “ئەم مێرووانە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە راگرتنی رێژەی مێرووەکانی تر، هەروەها وەک ناسەرەوەی زیندەیی بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستنی ژینگە”.

ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ مێروەکە لە جیهاندا تەنیا لە وڵاتانی ئێران، تورکیا و  ئەفغانستان تۆمارکراوە بەڵام هیچ زانیاریەک دەربارەی سرووشتی ژیان و ژینگەکەی بەردەست نەبوو لە سەرچاوە زانستیەکاندا و بە جۆرێکی دەگمەن ناسێنراوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌م  مێرووەى ئه‌وان تۆماریان كردووه‌، لە شاخی بەمۆ نموونەی کۆکراوەتەوە و لە ناوچەکانی قەڵادزێ، موسڵ، هەڵەبجە  وێنەی گیراوە و لە لیستی سەرچاوەکاندا ئاماژەی پێدراوە، لە ئێستاشدا نموونەی مێرووەکە لە زانکۆی سلێمانی پارێزراوە.

لینکی توێژینەوەكه‌:

دوو جۆر په‌پوله‌ى نوێ له‌ كوێستانه‌كانى هه‌ڵگورد له...

دوو جۆر په‌پوله‌ى نوێ له‌ كوێستانه‌كانى هه‌ڵگورد له‌سه‌ر ئاستى عێراق تۆماركران

5 جۆر جاڵجاڵۆكه‌ى نوێ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئ...

5 جۆر جاڵجاڵۆكه‌ى نوێ له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جیهان تۆماركران

ماسییە دەگمەنەکەی جیهان دەرکەوتەوە

ماسییە دەگمەنەکەی جیهان دەرکەوتەوە