مەزڵوم عەبدی:

“شەڕڤانانمان پێشڕەوی چەکدارانی سەر بەتورکیایان بەرەو کۆبانێ پوچەڵ کردەوە”

964+

شۆڕش قادری

مەزڵوم عەبدی ستایشی خۆڕاگری هێزەکانی هەسەدە لە شەڕەکانی ئەمڕۆ دژ بە چەکدارانی نزیک لە تورکیا دەکات و دەڵێت، پێشڕەویی ئەو چەکدارانەیان بەرەو کۆبانێ پوچەڵ کردووتەوە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، “ئەمڕۆ شەڕڤانانمان لە نزیک پردی قەرەقۆزاق بەرخۆدانی بوێرانەیان نیشاندا و هەوڵی پێشڕەوی چەکدارانی سەر بە تورکیایان بەرەو کۆبانێ پوچەڵ کردەوە”.

دەشڵێت، “شەڕڤانانمان بەردەوامن لە بەرخۆدان بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە”.

پێشتریش هەسەدە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردبووەوە کە، پردی قەرەقۆزاقیان کۆنتڕۆڵ کردووتەوە و زیاتر لە 100 چەکداری گروپەکانی سەربە تورکیایان لەو ناوچەیە کوشتووە.

هەسەدە: زیاتر لە 100 چەکداری سەربە تورکیامان لە نزیک کۆب...

هەسەدە: زیاتر لە 100 چەکداری سەربە تورکیامان لە نزیک کۆبانێ کوشت

هەسەدە لە فورات هەوڵی دزەکردنی گروپە چەکدارەکانی پوچە...

هەسەدە لە فورات هەوڵی دزەکردنی گروپە چەکدارەکانی پوچەڵ کردەوە