سەنتەری تیشکی شەهید د. مەجید لە کۆیە وێنە: تەندروستی کۆیە
ئیتر مەڕۆنە شارەکانی دیکە بۆ پشکنین
ئامێری تیشکی MRIـی تەندروستی کۆیە چاککراوەتەوە
ژێوار خدر
ئیتر پێویست ناکا هاوڵاتیانی سنووری قەزای کۆیە، بۆ پشکنینی MRI سەردانی شارەکانی دیکە بکەن، ئامێرەکە چاککراوەتەوە و کێشەی نەماوە و دەتوانن لە ئەمڕۆوە بەیانیان و ئیواران بڕۆن و پشکنینەکانتان ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ئەمڕۆ دووشەممە 9.12.2024 رایگەیاند، ئێستا لە سەنتەری تیشکی شەهید د.مەجید ئامێری تیشکی MRI چاککراوەتەوە هاوڵاتییان دەتوانن لە بەیانیان و ئێواران سەردانی نەخۆشەخانەکە بکەن.
هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی وت، ماوەی چەند مانگێکە ئەو ئامێرەی نەخۆشخانەکە لەکارکەوتووە و ئێستا چاککراوەتەوە و کێشەی نەماوە.
وتیشی، رۆژانە 12 بۆ 13 نەخۆش پشکنیاین بۆ دەکرێت، بەیانیان نرخی پشکینینەکە 15 هەزار دینار و ئێوارانیش 60 بۆ 65 هەزار دینارە.
روونیشیکردەوە، ئامێری CT scanەکەشمان پێویستی بە نوێکردنەوە هەیە، رەزامەندیمان وەرگرتووە و بڕیارە دانەیەکی تازەمان بۆ دابین بکرێت و جگە لەو ئامێرە پێوسیتمان بەهیچ ئامێرێکی دیکە لە نەخۆشخانەکەمان.
ئامێری MRI ئامیرێكی پزیشكیە كە لەرەی موگناتیسی و شەپۆلی رادیۆیی بەكاردێنێت بەمەبەستی پشكنین و بەدەستهێنانی وێنەی تەواو ووردی كەللەسەر و سەرجەم ئەندامەكانی دیكەی جەستە.