خوێندکاری کارگێڕیی یاسان

خوێندکارانی پەیمانگەیەکی هەولێر بۆ سەردانی چاکسازیی گەورانیان کرد؟

964+

ژوولی عەدنان

ئەمڕۆ 8.12.2024 پەیمانگەی تەکنیکیی ئایندەی تایبەت، خوێندکارانی پۆلی دووی بەشی کارگێڕیی یاسایان بە سەردانێک بردە بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر.

ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی هەرێم بە 964ـی وت، ”زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان بەردەوام داوامان لێدەکەن کە خوێندکارەکانیان بهێنن بۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازییەکان، بە تایبەتی خوێندکارانی بەشی یاسا”.

وتیشی، کاتیک خوێندکارانی بەشی یاسا سەردانیان دەکەن، بە شێوەیەکی رژد یاساکانی چاکسازییان بۆ شی دەکەنەوە، ”تا لە دوای تەواوکردنی خوێندن سوودی لێببینن و بزانن بە شێوەیەکی پراکتیکی چۆن مامەڵە بکات”.

باسی لەوەش کرد ئامانجی ئەوان ئەوەیە، خوێندکارانی یاسا بە گشتی کاتێک سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکەن، سوود لە ئەزموونی چەند ساڵەی کارکردنی ئەوان ببینن و بتوانن دوای تەواوکردنی خوێندن بەردەوامی بە کاری ئەوان بدەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاکسازیی هەرێم دەڵێت، هەزار و 935 کەس لە چاکسازی گەورانی هەولێر راگیراون.

لە چاکسازی گەورانی دهۆک پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بەڕێ...

لە چاکسازی گەورانی دهۆک پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بەڕێوەدەچێت

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر هەزار و 935 کەس راگیراون

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر هەزار و 935 کەس راگیراون