لە عێراق پشووە

ئایا سێشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

حكومەتی فیدراڵیی عێراق بڕیاری داوە رۆژی سێشەممە پشووی فەرمییە لە سەرتاسەری عێراق بەبۆنەی رۆژی سەركەوتن بەسەر داعش، لە هەرێمی كوردستانیش هێشتا هیچ بڕیارێك نەدراوە.

لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، دووسبەی سێشەممە 10.12.2024 لە عێراق پشووی فەرمییە، ئەمەش وەك یادكردنەوەی رۆژی سەركەوتنی عێراق بەسەر رێكخراوی چەكداریی داعش و رێنمایی بە فەرمانگە و قوتابخانەكان دراوە بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ و چالاكی ئەنجام بدەن.

سەبارەت بە هەرێمی كوردستان، سەرچاوەیەك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بە 964ی راگەیاند، هێشتا لە ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستانەوە هیچ بڕیار و رێنماییەك بۆ ئەم پشووە دەرنەچووە.

سەرچاوەكە وتی، هەر بڕیار و راسپاردەیەك دەربچێت، لە رێگەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاودەكرێتەوە.

هێزی پێشمەرگەی كوردستان شانبەشانی هێزەكانی عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رۆڵێكی كاریگەریان هەبوو لە شەڕی دژی داعش و لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەی دیكەی عێراقیش بەرگرییان لە خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد و ناوچەكانیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگار كرد.

حكومەتی عێراق لە ئەمڕۆوە تا 12ی ئەم مانگە بەبۆنەی حەوت ساڵەی سەركەوتن بەسەر داعش، ئاهەنگ دەگێڕێت و سەرۆك وەزیرانی عێراق رێنمایی دەركردووە لە هەموو عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە ئاهەنگ بەڕێوەبچێت و رۆژی 10ی مانگیش پشووی فەرمییە.

سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە

سبەی لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە