964+
محەمەد فاتیح
لە سەردەمی شۆڕشی دیجیتاڵیدا، مۆبایلە زیرەکەکان ئیتر تەنیا ئامرازێکی پەیوەندیکردن یان ئامرازێک نییە بۆ کات بەسەربردن، بەڵکو گۆڕاوە بۆ فەزایەکی نوێ کە مرۆڤ تێیدا نیشتەجێیە و لە هەموو کات و شوێنێکدا لەگەڵ خۆییدا دەیبات، و وەک “ماڵێکی گەڕۆکی لێ هاتووە.
بۆ ئەم مەبەستە زانكۆی كۆلێژی لەندەن UCL لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر سەدان كەس كردووە و بەپێی لێكۆڵینەوەكە كە 11 توێژەر بەشداری تیاییدا كردووە و لێكۆڵینەوەیەكی مەیدانییان لە 10 وڵاتی جیاوازی جیهانی كردووە و ماوەی 16 مانگی خایاندووە، بۆیان دەركەوتووە:
-مۆبایلی زیرەک چیتر تەنیا ئامرازێکی تەکنیکی نییە، بەڵکو شوێنیەكە بۆ ژیان كردن و درێژەپێدەری راستەقینەی ژیانی رۆژانەی مرۆڤەكانە.
-پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ مۆبایلدا هاوشێوەی هەستی مرۆڤە بۆ ماڵەکەی، لەڕووی تایبەتمەندی و هەستکردن بە ئەمان و هەستکردن بە بوون و سەقامگیری دەروونی و هاوئاهەنگی کۆمەڵایەتی.
-مرۆڤ وەک “مارمێلکەی دیجیتاڵی” لێ هاتووە، بۆ هەر شوێنێك بچێت ماڵەكەی لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، بە جۆرێك مۆبایل لەناو ئەودا دەژی و ئەویش لەناو مۆبایلدا دەژی.
-مۆبایل بووەتە “نیشتیمانێكی مەجازی” کە بەکارهێنەر لەگەڵیدا تێكەڵ دەبێت و خۆی لەگەڵیدا دەناسێتەوە بەڵكو هەندێکجاریش زیاتر هەست بە بوونی خۆی لەگەڵ ئەو دەکات وەك لە جیهانی ڕاستەقینە.
توێژینەوەكە دەریخستووە ئێمە لەبەرامبەر گۆڕانکارییەکی ڕیشەییین لە چەمکی شوێن و مانای پەیوەندییەکان و دەرکەوتەکانی شوناسداین، ئیتر مرۆڤەکان تەنها لە ماڵە “تەقلیدییەکەدا” ناژین، بەڵکو ماڵەکەی خۆیان لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن و مۆبایل بووەتە نیشتمانێکی دیجیتاڵی کە ئێمە تێیدا دەژین بەگوێرەی ئەوەندەی ئەو لە ئێمەدا دەژی.
مێتا سەروو 60 ملیار دۆلار بۆ زیرەکى دەستکرد خەرج دەکات