دیمەنێکی مۆنمێنتی هەڵەبجە....وێنە؛ dinotruck.com
دایدەمەزرێنن
وەبەرهێنانی هەڵەبجە بەدوای ئەندازیاری تەلارسازیدا دەگەڕێت
964+
ژووری هەواڵ
وەبەرهێنانی هەڵەبجە ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، پێویستیان بە فەرمانبەرێکە و بەشێوەی گرێبەست دایدەمەزرێنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8.13.2024، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە هەلێکی کاری رایگەیاند و دەڵێت، هەر کەسێک کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە ئەندازیاری تەلارسازی دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
دامەزراندنەکە بەمەبەستی لەجیاتی دانانە و بەشێوەی گرێبەست دەبێت، وەبەرهێنانی هەڵەبجە وا دەڵێت.
ماوەی پێشکەشکردنی داواکاری چوار رۆژە و لە رێکەوتی 9.12.2024 دەستپێدەکات تاوەکو 12.12.2024 دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکە و بەڵگەنامەی پێویست ببەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن.
بەڵگەنامە پێویستەکان ئەمانەن: کارتی نیشتمانی، بڕوانامەی زانکۆ یان پشتگیری بڕوانامەی زانکۆ و سیڤی.