ئازاد کران
بە کەوتنى ئەسەد رۆژ رۆژى زیندانیانە
964+
وریا فەتاح
وەک دەڵێن دز بازاڕى شێواوى دەوێت، بەڵام ئەم دۆخەى سوریا رەنگە پڕ بە پێستى ئەو وتەیە بێت، چونکە بەشێکى زۆر لە زیندانەکان شکێنران و زیندانییەکان ئازاد کران، ئۆپۆزسیۆنیش لە یەکەم لێدوانى فەرمى، بڕیاریدا بە ئازادکردنى سەرجەم زیندانیکراوان لە سوریا.
دیارترینى ئەو زیندانانە، زیندانى سیدنایا لە دیمەشق کە بەپێى گرتە ڤیدیۆکان دەردەکەوێت دواى گەیشتنى هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و کەوتنى رژێم، زیندانەکە دەشکێنرێت و زیندانیان بەو ناوەدا بڵاودەبنەوە.
زیندانى سیدنایا یەکێک زیندانە گەورەکانى سوریایە و ساڵى 1978 دروستکراوە و دابەشکراوە بەسەر دوو بەشدا، سیاسى و مەدەنى و بە دوورى 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە دوورى دیمەشق.
پێش گەیشتننیان بە دیمەشق، چەکدارانى ئۆپۆزسیۆن زیندانى عەدراى ناوەندیان بەڕووى هەموو زیندانیاندا واڵا کردووە.
سەرچاوەکانى روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایانگەیاندووە، زیندانییەکان لە چەند ناوچەیەک بڵاوبوونەتەوە، لەوانە رێگاى نێودەوڵەتى لە نزیک کامپى الوافدین.
وەک باسى دەکات، زیندانییەکان جانتایان پێیەو وتویانە،”دەرگاى زیندانمان بەڕوودا کراوەتەوە”.
لە شارى حمس، ئەفسەرانى پۆلیس دەرگاى زیندانیانیان بەڕووى زیندانیکراوەکاندا کردەوە و زیندانیانیش لەو ناوە بڵاوبوونەوە.
لەیەکەم لێدوانى تەلەفزیۆنیدا کە لە تەلەفزیۆنى فەرمى سوریا بڵاوکرایەوە، ئۆپۆزسیۆن ئازادکردنى سەرجەم دەستگیرکراوەکانى راگەیاند.