دیمەنی رازاندنەوەی یەکێک لە فولکەکانی عەنکاوە بۆ سەری ساڵ.وێنە.شارەوانیەکانی هەولێر
شەقامەکان دەڕازێننەوە
عەنکاوە وەک هەمو ساڵێک دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ سەری ساڵ
توانا نەقی
قەزای عەنکاوە لە هەولێر کە کریستیان نشینن و ئاهەنگەکانی سەری ساڵ تاموبۆیەکی جیاوازی هەیە لەوێ هەرلە ئێستاوە دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان و رازاندنەوەی شەقامەکان بۆ ئەو رۆژە.
ئەمڕۆ شەممە شارەوانییەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی شارەوانی عەنکاوە، ئامادەکارییەکانی بۆ ساڵی نوێ و جەژنی کریسمس دەستپێکرد، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانی قەزاکە، وەک نەریتێکی ساڵانە کۆی کۆڵان و شەقامەکان دەڕازێنرێتەوە و رێکدەخرێنەوە.
رازاندنەوەکان کۆڵان و شەقام و کولکەکانی عەنکاوە دەگرێتەوە ئەمە جگە لەوەی دوکان و بازاڕەکان و بەشێک لە ماڵەکانێش خۆیان بۆ جەژنی کریسمس ئامادە دەکەن.
هەر عەنکاوە نا لە ناو هەولێریش ئامادەکارییەکان دەستی پێکردووە و چەند شەقام و شوێنێک رازێندراونەتەوە.