"كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌ كاره‌كانى"

سەندیکاى پارێزەرانى هه‌ولێر پارێزەرێکى سزا دەدات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ لقى هه‌ولێرى سەندیکاى پارێزەرانى کوردستان، لیژنەى بەرزەفت له‌سه‌ر دواى ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى له‌ دۆسییه‌ك پارێزه‌رێكی سزادا و سزاكه‌شی راگرتنى كاره‌كانى بوو بۆ ماوه‌ى شه‌شه‌ مانگ.

لیژنەى بەرزەفت، كار له‌سه‌ر چاودێریكردنى كارى پارێزه‌ره‌كان و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسییه‌ و سكاڵایانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر پارێزه‌ره‌كان تۆمارده‌كرێن.

سەندیکاى پارێزەران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و دۆسیەیه‌ى پارێزه‌ره‌كه‌ى پێی سزادراوه‌ ژمارە 72/2024 ـه‌ و ئەو پارێزەرە لەگەڵ کەسێکى بیانى کە سکاڵاکارى دۆسیەکەیە رێکەوتنى کردووە کە ئیقامەی بۆ نوێبکاتەوە، بەڵام بەهۆى کەمتەرخەمیى و بەدوادانەچوونى، کەسە بیانییەکە پێبژاردنێکى زۆرى هاتۆتە سەر و ئیقامەکەشی نوێ نەکراوەتەوە.

ئاماژە بەوەكراوە لیژنەى به‌رزه‌فت دواى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوە و دانیشتن بڕیارەکەى دەرکرد و دواى تێپەڕبوونى ماوەى یاسایی، بڕیارەکە پلەى بنبڕى وەرگرت کە لە رێکەوتى 15.12.2024 سزاکە دەستپێدەکات كه‌ راگرتنى كاره‌كانیه‌تى تاوه‌كو 15.6.2025.

دووپاتیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویستە پارێزەرەکە پابه‌ندبێت بە بڕیارەکەیان و هیچ کارێکى پارێزەرایەتى لەو ماوەیە ئەنجام نەدات و بەپێچەوانەوە سزاکەى قورستر دەبێت.

هیچ پارێزەرێک لە دهۆک ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاری خەڵکی ب...

هیچ پارێزەرێک لە دهۆک ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلاری خەڵکی بردووە؟