فریا نەکەوت خۆیان پێ گەرم بکاتەوە

باری یەک تراکتۆر داری تەڕی بڕی و دەستگیرکرا

964+

شۆڕش قادری

لە ناحیەی باوەخۆشین هاوڵاتییەک رۆژی هەینی بەدەرفەت زانی بۆ داربڕین و باری یەک تراکتۆر داڕی تەڕی بڕی، بەڵام فریای خۆگەرمکردنەوە نەکەوت و دەستگیر کرا.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر بڕینی داری دارستانەکان له سنوری ناحیەی باوەخۆشین، مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی باوەخۆشێن توانیان هاوڵاتییەک دەستگیر بکەن کە هەستاوە بە بڕینی ژمارەیەک داری تەڕی سروشتی لە جۆری داربەڕوو”.

“ئەو هاوڵاتییە باری یەک تراکتۆر داری تەڕی بڕیبووە، خۆی دەستگیرکرا و تراکتۆرەکەیشی دەستی بەسەرداگیرا”، هێمن کەمەرخان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بەمەبەستی رێکاری یاسایی.

هێمن کەمەرخان وتیشی، “تەنیا لە مانگی رابردوودا 13 کەس بە تۆمەتی داربڕین لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراون، هەوڵەکانیشمان بۆ سزادان و لێپێچینەوەی ئەو کەسانەی زیان بە ژینگە دەگەیەنن، بەردەوام دەبێت”.

دوو ئۆتۆمبێل داری تەڕیان بڕی؛ فریای خۆگەرمکردنەوە نەک...

دوو ئۆتۆمبێل داری تەڕیان بڕی؛ فریای خۆگەرمکردنەوە نەکەوتن و دەستگیرکران

داربڕین پێنج کەسى خستە زیندانەوە

داربڕین پێنج کەسى خستە زیندانەوە