هۆشداری دەدرێت بە خەڵک لە شوێنەکە نزیک نەبنەوە
پڵنگێکی دەگمەنی دیکە لە دەڤەری بارزان دەرکەوت
964+
ژێوار خدر
لە چیای شیرینی دەڤەری بارزان دوێنێ پێنجشەممە 5.12.2024، هاوڵاتییەک پڵنگێکی بینیوە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی پڵنگەکەی تۆمارکردووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردووەتەوە.
سدیق حەسەن، بەرپرسی راگەیاندن و وتەبێژی بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بارزان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، راستە لەم جۆرە پڵنگە هەیە لە دەڤەری بارزان ئەمەیەکەم جار نییە پڵنگ لە ناوچەکە ببینرێت و ڤیدیۆکەش دوێنێ لە چیای شیرین سنووری گوندی هۆستان تۆمارکراوە.
وتیشی، بەهۆی ئەوەی ژینگەی بارزان ئاژەڵ و ئااوێکی زۆری لێیە، پڵنگەکە دەتوانێت بە ئاسانی خواردنی دەستبکەوێت و ژینگەکە زۆر گونجاو و لەبارە بۆی.
ئاماژەی بەوەشدا، داوایان لە هاوڵاتییان کردووە، لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە کە پڵنگەکەی لێیە، چونکە دەبنە هۆی ترساندنی پڵنگەکە و ئەوەش وادەکات ناوچەکە جێبهێڵێت.
روونیشیکردەوە، هەرکەسێک سەرپێچی رێنماییەکان بکات رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
پڵنگە یەکێکە لە گەورەترین جۆرەکانی پڵنگ لە جیهان دا و ناوی زانستی پڵنگەکە Panthera Pardus Tulliana بە Persian leopard ناسراوە، ژمارەیان نزیکەی 800-1000 دانەیە و تەمەنیان لەنێوان 10-20 ساڵدایە.
خێراییەکەی نزیکەی 58 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێک دا کێشی نزیکەی 60 کیلۆگرامە و درێژییەکەی نزیکەی 158 سانتیمە