وەزیرى بەرگرى سوریا:
“کشانەوەمان لە حەما تاکتیکییە و هێزەکانمان لە دەوری شارەکە ماون”
964+
وریا فەتاح
وەزیرى بەرگرى سوریا رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە شەڕێکى توند و بەردەوامدان لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکان، دەشڵێت: کشانەوەمان لە حەما تەکتیکە.
عەلى مەحمود عەباس وەزیرى بەرگرى سوریا رایگەیاند، لە دۆخێکی مەیدانی باشداین و هێزەکانمان کاردەکەن بۆ پاراستنی ژیان خەڵک.
لەبارەى دۆخى حەما، وەزیرى بەرگرى سوریا دەڵێت، ئەوەى ئەمڕۆ لە شارى حەما روویدا، تەکتیمە و هێزەکانمان هێشتا لە دەورووبەرى ئەوشارەن.
جەختیش دەکاتەوە لە دووبارە گێرانەوەى ئاسایش و ئارامى بۆ ئەو ناوچانەى گروپە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵیان کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، گروپە چەکدارەکانی سوریا رایانگەیاند، چوونەتە ناو شاری حەما لە ناوەندی سوریا کە یەکێکە لە شارە ستراتیژییەکانی ئەو وڵاتە و کۆنتڕۆڵیان کردووە.
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، گروپە چەکدارەکان توانیویانە گرتوخانەی سەرەکی شارەکە بگرنە دەست و بە سەدان زیندانییان ئازاد کردووە.
هەرچەندە لە بەیانییەوە میدیای فەرمی سوریا نکوڵی دەکەن لە کەوتنی حەما، بەڵام دەمەو ئێوارە بە ناڕاستەوخۆ دانیان بە لەدەستدانی بەشێکی شارەکەدا ناوەو دەڵێن: حەما لەژێر هێرشێکی قورسدایە.