"نامەوێت قوتابیەکانم دیاری قەرەداغی بن"

دیاری قەرەداغی دوای دابڕانێکی زۆر گەڕایەوە سەر ستەیج

964+
دیلان محەمەد- سلێمانی

دیاری قەرەداغی  دوای دابڕانێکی گەورە گەڕایەوە سەر ستەیج و دەڵێت، هەرکاتێک هونەرەکەت لە خۆت خۆشتر ویست، هونەرەکەت دەگات بە هەموو خەڵک و دەمێنێتەوە.

ساڵانێکە دیاری قەرەداغی کۆنسێرتێ سازنەکردووە و راستەوخۆ لەگەڵ هەوادارانی گۆرانی نەوتووە، ئەمڕۆ لە 27یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی گەلاوێژ گەڕایەوە سەر ستەیج بە هاوکاری ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “زۆر دەرکەوتن دووبارەکردنەوەی فۆڕمی خۆتە، گۆرانی مەلێکی لانەوازم و ماڵئاوا و هەناسەکانی بەختیارم پێشکەش کردەوە، کە یادەوەری لای هەوادارانم هەیە”.

دیاری قەرەداغی هۆکاری مانەوەی گۆرانیەکانی بۆ زیاتر لە 30 ساڵ گەڕاندەوە بۆ خۆشەویستی هونەرەکەی و وتی، هەرکاتێک هونەرەکەت لە خۆت خۆشتر ویست، هونەرەکەت دەگات بە هەموو خەڵک و دەمێنێتەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دیاری قەرەداغی بەدڵێکی شکاوەوە

دیاری قەرەداغی بەدڵێکی شکاوەوە