به كاره‌با راوی ماسیان كردووه
فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر 20 هاوڵاتى تۆمار كردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌ى هه‌ولێر، له‌رێگه‌ى به‌شی یاساییه‌وه له دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى قه‌زاى هه‌ریر، سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر 20 هاوڵاتی تۆماركردووه، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى راوى ماسیان به لێدانى ته‌زووى كاره‌با كردووه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى رێنماییه‌كانیانه.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌مانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، دواى وه‌رگرتنى زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌م هاوڵاتیانه به‌شی یاسایی راسپاردووه كه له دادگا سكاڵاى یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ن.
وتیشی “ئه‌م 20 هاوڵاتییه راوی ماسیان به ته‌زووى كاره‌با له رووبار‌ى قه‌ندیل ئه‌نجام داوه بۆیه له‌دادگاى هه‌ریر سكاڵاكه‌مان تۆماركردووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌پێی رێنمایی (رێکخستنی راوکردن) ژمارە 1ـی ساڵی 2023 لە بەشی سێیەم لە بابەتی (کاتی دیاریکراوی راوکردن و مەرج و رێککارەکان) مادەی 5 و خاڵی پێنجه‌مدا داهاتووە (بەکارنەهێنانی تەزووی کارەبا) لە یاسایی ژمارە (8ـی ساڵی 2008)ـى یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، ئه‌م هاوڵاتیانه سزاده‌درێن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ى به‌پێی ئه‌م رێنماییه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه جگه له سزاى پێبژاردن، به‌ندیش ده‌كرێن.