له‌مه‌ودوا چاودێرى هه‌ردوو به‌رى ده‌ریاچه‌كه ده‌كه‌ن
ئه‌ركى پاراستنى ده‌ریاچه‌ى دوكان خرایه ئه‌ستۆى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى راپه‌ڕین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌مه‌ودوا، ئه‌ركى پاراستن و چاودێریكردنى ئاوى ده‌ریاچه‌ى دوكان به هه‌ردوو به‌رییه‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئیداره‌ى راپه‌ڕین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئه‌م ئیداره‌یه ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
تاوه‌كو ئه‌مڕۆ ئه‌ركى پاراستنى ئاوى ئه‌م ده‌ریاچه‌یه ته‌نیا ئه‌و سنووره‌ى ده‌گرته‌وه كه كه‌وتووه‌ته ئیداره راپه‌ڕین كه ئه‌ویش له سنووره‌كانى ده‌ربه‌ندى رانیه و چوارقوڕنه بووه به‌ڵام به به‌رى قه‌زاى دوكانه‌وه ئه‌ركى پاراستنه‌كه خرابووه سه‌ر پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى هه‌ردوو ناحیه‌ى بنگرد و خدران.
شۆڕش كاكه فه‌تحوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین، به 964ـى راگه‌یاند، نووسراوی فه‌رمیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه هه‌ردوو بنكه‌ى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى خدران و بنگرد خراونه‌ته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و به‌مه‌ش پاراستنى ته‌واوى ده‌رياچه‌ى دوكان له به‌رپرسیارێتى ئه‌وان ده‌بێت.
وتیشی “به‌پێی نووسراوه‌كه ئه‌ركى ئێمه ته‌نیا پاراستنى ده‌ریاچه‌كه نابێت به‌ڵكو سنوورى گونده‌كانى هه‌ردوو ناحیه‌كه‌ش كه هه‌ردوو چیاى كۆسره‌ت و ئاسۆسی لێیه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، پێشتر له سنووره‌كه‌یان له رێگه‌ى حه‌وت به‌له‌م و 12 خاڵى چاودێرییه‌وه ئه‌ركى پاراستنى ئه‌و به‌شه‌ى ده‌ریاچه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بووه، به‌ڵام به گواستنه‌وه‌ى بنكه‌كانى ئه‌م دوو ناحیه‌یه‌ش كه خاوه‌نى چوار به‌له‌م و چه‌ندین بنكه‌ى چاودێرین، ئه‌ركیان فراوانتر ده‌بێت.