پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە
ئەم دوو رۆژە کەشەکە سەقامگیر دەبێت و بەتەمای باران مەبن
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژەش کەشەکە سەقامگیر دەبێت و بە تەمای باران مەبن، پلەی گەرماش کەمێک بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە 4.12.2024 ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبێتەوە .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانى: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی