بەم سەرمایە

حەوزی ئاوی خواردنەوەی تیتۆکە لە رانیە پاککرایەوە

964+

ژوولی عەدنان

بەڕێوەبەرایەتيی ئاوی راپەڕین بەم شەوە ساردە حەوزی ئاوی کۆنکرێتی تیتۆکەی پاککردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین بەشی دابەشکردن و چاکسازی ئاوی رانیە ئەمشەو 2.12.2024 بڵاویکردەوە، حەوزی ئاوی کۆنکرێتی تیتۆکەی پاککردووەتەوە، ئەمەش لە دوای چاککردنەوەی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی نێوان تیتۆکە و هەنجیرە.

پێشتر بەهۆی شکانی بۆری ئاوەوە، ئاوەڕۆی ماڵان تێکەڵی ئاوی خواردنەوە ببوو، هەربۆیە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەڕین فریای کەوتن و نەیانهێشت کەس تووشی پەتا و نەخۆشی ببێت و چارەسەریان کرد.

وەک خۆیان رایانگەیاندووە ”بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و دووربوون لە هەر پەتایەک، کە لەوەرزی زستاندا بڵاوە، دووبارە دەستیانکردەوە بە دابەشکردنی ئاوی خواردنەوەی پاک بۆ گەڕەکەکانی تیتۆکە و هەنجیرە”.

بە پێی زانیارییەکانی فەرمانگەکە، کە بە 964 دراوە، رۆژانە نزیکەی پێنج شکانی بۆرییان هەیە و بەردەوام سەرقاڵی چاککردنەوەیانن.

“بەشێکی بەرچاوی گەڕەکەکانی قەزای رانیە و ئیدارەی راپەڕین کێشەی لاوازیی تۆڕەکانیان هەیە و بۆرییەکانیان بچووکن و ژمارەی هاوبەش و دانیشتووانیش بەردەوام لە زیادبووندان و بەشیان ناکات و بۆرییەکانیش کۆنن و زوو زوو دەشکێن”، ئەوە قسەی سەلام عومەر، بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕینە بۆ 964.

بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین دەشڵێت، لە کاتی پشووەکانیشدا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکانن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی سنوورەکەیان بێئاو نەبن.

ئیدارەی راپەڕین خاوەنی 110 هەزار هاوبەشی ئاوە.

بە وتەی بەڕێوەبەرەکە بێت، گۆڕینی سەرجەم تۆڕی ئاوەڕۆیان لە سنوورەکە پێویستە، بەڵام ئەوەش کات و تێچوویەکی زۆری دەوێت و ئێستا ئەو توانایەیان نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەرین گەڕەکەکانی رانیە ئاگادا...

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی راپەرین گەڕەکەکانی رانیە ئاگادار دەکاتەوە

ئاوی راپەڕین شەش بیری نوێی لێداوە

ئاوی راپەڕین شەش بیری نوێی لێداوە