ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی هەولێر
گۆران ساڵح لەگەڵ پەرواز حوسێن دەركەوتەوە
964+
شۆرش عەبدوڵا- هەولێر
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هونەرمەند پەرواز حوسێن دوای تێپەڕاندنی نەخۆشییە سەختەكەی، لە ئەڵمانیاوە گەڕایەوە هەولێر، جێی سەرنجیش بوو هونەرمەند گۆران ساڵحیش لە پێشوازیدا بوو.
پەرواز حوسێن دوای چاكبوونەوەی لە نەخۆشیی شێرپەنجە، بە تەندروستییەكی باشەوە گەڕایەوە و لە فڕۆكەخانەی هەولێر پێشوازی لێكرا، ئەوەی جێی سەرنجی پەیامنێری 964 بوو، كە لە فڕۆكەخانە ئامادەبوو، هونەرمەند گۆران ساڵح لە پێشوازی پەروازدا بوو، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر زۆر باس لەوە دەكرا لە یەكتر جیابوونەتەوە.
گۆران ساڵح بە 964ی راگەیاند، كە بۆ دڵنەوایی و پشتگیریی پەرواز ئامادەبووە و راشیگەیاند، پەرواز بۆ چاودێریی بارودۆخی تەندروستی خۆی دەبێت دوو سێ مانگ جارێك سەردانی ئەڵمانیا بكاتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا، پەرواز ئەگەر توانا و تەندروستی یارمەتیدەربن، دەست بە كاری هونەری دەكاتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا