ئیلۆن ماسکەکەی هیندستان لە لێواری مایەپووچبوون دایە

 +964
عادل كانەبی

دوای ئەوەی گرێبەستی فرۆشتنی پشکەکانی هەڵوەشایەوە، گۆتام ئادانی 125 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.

ئەمڕۆ هەینی، پشکی کۆمپانیاکانی ملیاردێرە هیندییەکە گۆتام ئادانی بە رێژەی %66 دابەزی ئەمەش نرخەکەی بە نزیکی 125ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی مەڵپەڕی (BBC) دابەزینی نرخی پشکەکان دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای هیندنبێرگ ڕیسێرشی ئەمریکیی ملیاردێرە هیندییەکەی بە گەندەڵی تۆمەتبارکرد.

بڕیار بوو بەشێک لە پشکی کۆمپانیاکانی بفرۆشێت بەڵام بەهۆی راپۆڕتی کۆمپانیا ئەمریکیەکە گرێبەستەکە هەڵوەشایەوە.

گۆتام ئادانی ملیاردێرێکی هیندییە لە ساڵی 2022 دووەم دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا بوو، ئێستا داهاتەکەی بە 69 ملیار دۆلار دەخەمەمڵێندرێت.