بە هاوکاری پێشمەرگە

200 کم دیواری کۆنکرێتی لە سنووری سوریا و عێراق دروست دەکرێت

964+

ژوولی عەدنان

حکومەتی عێراق بە رەزامەندی هێزەکانی پێشمەرگە 200 کم دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنوورەکان دروست دەکات

سەرۆکی شانەی ئەمنی عێراقی لە لێدوانێکی بۆ کەناڵێکی فەرمی راگەیاندن کە 964 بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت:

سنوورەکانی عێراق لەگەڵ سوریا تا فیشخابوور دەڕوات ، ئەوانیش بە تەواوەتی لەگەڵ پێشمەرگە رێککەوتوون تا یارمەتی یەکتر بدەن لە پاراستنی ناوچە سەختە شاخاوییەکان، لەپاڵ ئەمەشدا 200 کم دیواری کۆنکرێتی دروست کرابوو بۆ رێگریکردنی دزەکردن لە ناوچە سەختەکان، ئێستا بڕیاری ئەوە دراوە 200 کم ی دیکەی سنووریش بکرێت بە دیواری کۆنکرێتی.

ماوەیەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق تیشکی خستووەتە سەر پرۆسەی بەهێزکردنی ئاسایشی سنووری عێراق و رێککەوتنیان لە نێوان وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کردووە بۆ ئەوەی نوێترین تەکنەلۆژیاکانی سەردەم بەکار بهێنن لە پارێزگاریکردنی وڵاتدا.

لە بەرەبەیانی چوارشەممەوە شەڕی نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و گرووپە چەكدارە جیاوازەكان لە شاری حەلەب دەستیپێكردووەتەوە، دەستەی تەحریری شامیش کە گرووپێکی چەکداریی توندڕەون چووەنەتە ناو شاری حەلەب .

رۆشتنەکەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ شەنگال داخستنی سنوور...

رۆشتنەکەی وەزیری بەرگری عێراق بۆ شەنگال داخستنی سنوورەکانی بەدوادا هات

سوپای سوریا بەبێ پێکدادان لە ناوچەکانی شاری حەلەب کشای...

سوپای سوریا بەبێ پێکدادان لە ناوچەکانی شاری حەلەب کشایەوە