نزیکەی شەش مانگی پێدەچێت

سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە شەقڵاوە دەکرێتەوە

964+

ژوولی عەدنان

سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبوانی ماددەی هۆشبەر لە قەزای شەقڵاوە ماوەی چەند رۆژێکە نۆژەنکردنەوەی بۆ دەکرێت و نزیکەی شەش مانگی دەوێت تا ئامادە دەبێت بۆ چارەخوازان.

ئەمڕۆ یەکشەممە 1.12.2024 ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی و پەیام فەتحوڵا لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچوون چوونە سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە شەقڵاوە، بۆ ئەوەی ئاگاداری نۆژەنکردنەوەی بیناکەبن و گفتوگۆ لەبارەی دەستپێکردنی سەنتەرەکە بکەن.

پەیام فەتحوڵا لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچوون بە 964ی وت، ”40 کارمەند لەم سەنتەرە دادەمەزرێن، نۆژەنکردنەوەکەش نزیکەی شەش مانگ دەخایەنێت”.

ئەم جۆرە سەنتەرە لە زۆربەی وڵاتان هەیە و ” تایبەتە بەو کەسانەی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بوون، چارەسەری لێوەردەگرن و پاشان دووبارە شیاندنەوەیان بۆ دەکەنەوە بۆ ناو کۆمەڵگە، ئێمە بازرگانەکان چارەسەر ناکەین، بەڵکو تەنیا ئەوانەی بەهۆی بەکارهێنانی ماددەکەوە گیراون”، پەیام فەتحوڵا ئەوەی وت.

باسی لەوەش کرد ”خێزانی زۆر باش هەن منداڵەکانیان گیرۆدەی ئەو ماددانە بوون و هەوڵی چارەسەری دەدەن، کە دەتوانن لەگەڵ کردنەوەی سەنتەرەکە بیانهێنن بۆ چارەسەر و شیاندنەوەیان.

بینای سەنتەرەکە نەخۆشخانەی ئیماڕاتی پێ دەوترێت و تا ئێستا بەهەر هۆکارێک بێت بەکار نەهاتووە، پەیام فەتحوڵاش دەڵێت، ئێستا رەزامەندی لەسەر دراوە بکرێتە سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر و یارمەتی دووبارە رێکخستنەوەی ژیانی گەنجان بدات.

سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددەی هۆشبەر لە  شەقڵاوە دەکرێتەوە

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە عێراق هەنگاوی گەورە نراوە دژی ...

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە عێراق هەنگاوی گەورە نراوە دژی مادەی هۆشبەر