ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌

ته‌قته‌ق لە 24 کاتژمێر یه‌ك كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى هه‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌یه‌كه‌ كاره‌باى نیشتمانى له‌ ته‌قته‌ق و كۆیه‌ به‌ كه‌مى ده‌درێته‌ هاوڵاتیان و قایمقامیش ده‌ڵێت، تێكچوونى یه‌كێك له‌ وێستگه‌كان هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌كه‌یه‌.

ئاسۆ مسته‌فا، قایمقامى قه‌زاى ته‌قته‌ق به‌ 964 ـى راگه‌یاند، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ شه‌وان ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر كاره‌بایان هه‌یه‌ و دۆخیان بۆ كاره‌با زۆر خراپه‌.

وتیشی “به‌دواداچوونم كردووه‌ و وتویانە یه‌كێك له‌ وێستگه‌كان تێكچووه‌، ئه‌مه‌ش هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باكه‌مانه‌”.

له‌م ماوه‌یه‌دا له‌ هه‌ردوو قه‌زاى كۆیه‌ و ته‌قته‌ق لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانیەوە تا کاتژمێر 11:00ـی شەو، تەنیا یه‌ك کاتژمێر کارەبای نیشتمانیان هەبووە.

قایمقامى قه‌زاى ته‌قته‌ق ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، ئه‌مڕۆ پێیان راگه‌یاندووه‌ كاره‌باى نیشتمانى بۆ سلێمانى كراوه‌ته‌ هه‌شت كاتژمێر و بۆ ئه‌مه‌ش به‌دواداچوون ده‌كه‌ین، هەروەها ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا جیاوازى له‌ نێوان شار و ناوچه‌كان ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش جێگه‌ى قبوڵكردن نییه‌”.

له‌ دواى به‌قه‌زابوونى ته‌قته‌ق گوندێكی كۆیه‌ داوا...

له‌ دواى به‌قه‌زابوونى ته‌قته‌ق گوندێكی كۆیه‌ داوا ده‌كات بكرێته‌ ناحیه‌