بۆ یەکەمجار

ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لە خاڵی دەروازەی سنووری شۆشمێوە دەستیپێکرد

964+

ئەمەل ناجی – تەوێڵە

27ی شەشی ساڵی رابردوو، بە فەرمی دەروازەی سنووری شۆشمێ، لە سنووری ناحیەی تەوێڵە، بە رووی ھاتوچۆی گەشتیاراندا کرایەوە، ئەمڕۆش1.12.2024، بە فەرمی ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران، لە ھەردوو دیوی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران دەستیپێکرد.

نوخشە ناسیح، قایمقامی ھەڵەبجە بە 964ـێ راگەیاند، دوای ئەوەی مانگی رابردوو، لەگەڵ قایمقامی پاوە کۆبووینەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ھەبوون لە دەروازەکەدا و کێشەکان چارەسەرکران، ئەمڕۆ و بۆ یەکەم جار ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی گەشتیارانی ھەردوولا دەستیپێکرد و ئۆتۆمبێل لە ھەردوو دیوەوە چوونە ئەودیو سنوور.

بە وتەی نوخشە ناسیح، ئەمە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ گەشتیارانی ھەردوولا دەکات، چیتر پێویست ناکات بۆ بردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت، گەشتیارانی ھەڵەبجە و ھەورامان بچنە دەروازەکانی دیکە و رێگەیەکی دوورتر ببڕن، ئێستا بە ھەمان تێچوو دەتوانن لە دەروازەی شۆشمێوە سەردانی وڵاتی ئێران بکەن.

دەروازەی سنووری شۆشمێ، لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و قەزای پاوەدایە، پێشتر تەنھا ھاتوچۆی بازرگانی ھەبوو، بەڵام ماوەی زیاتر لە ساڵێکە بەڕووی ھاتوچۆی گەشتیارانیشدا کراوەتەوە، ئەمڕۆش ھاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتیش لە دەروازەکە دەستیپێکرد.

پێداچوونەوە: تونا نەقی

لە رۆژێکدا 277 گەشتیار لە مەرزی شوشمێوە هاتوچۆ دەکەن

لە رۆژێکدا 277 گەشتیار لە مەرزی شوشمێوە هاتوچۆ دەکەن